Bane Literary Society
انجمن ادبی
بانه
سه‌ره‌تا
چیرۆک
شێعر
وتار
هه‌واڵ
وتووێژ
کتێب
فستیڤاڵ
دراوسێکان
|
زمان
و مان بۆ
ناسینی
زمان، زمان‌ناسی
وه‌ك به‌شێك
له زانیاری مرۆڤ
به‌شێوه‌ی
زانستی كه كه‌متر
له دوو سه‌ده‌یه
له دایك بووه
و ئیستاكه‌ش
وه‌ك
زانستێكی سه‌ربه‌خۆ
له ته‌مه‌نی
منداڵی
خۆیدایه و
دیاریشه كه
زمانی بێ خاوه‌ن
له بواری
سیاسی و ده‌سه‌ڵات
كه به‌شێكی
زۆری
زمانانی
دونیا ده‌گرێته‌وه
ئیستا هه‌ر
هیچ كارێكی
زانستی‌یان
له‌سه‌ر نه‌كراوه.
زمان‌ناسی
زانستی ناسینی
زمانه، قسه‌كردن
وه‌ك
پێویستی
كۆمه‌ڵایه‌تی
له ژیان ناو
كۆمه‌ڵدا
پێگه‌ی تایبه‌تی
هه‌یه و
پێوندی
نێوان ئه‌وشتانه‌ی
كه له ده‌ره‌وه‌ن
و ئه‌وی ئێمه وه‌ك
ده‌نگ بۆ
ناوبردنیان
به كار
دێنین به
زمان ناو ده‌برێن
ئه‌م تاریفه
بۆ زمان وه‌ك
تاریفێكی سه‌ره‌تایی
دێته به‌ر
چاو و زیاتر
وه‌ك ڕوون
كردنه‌وه‌ی
به‌شێك له
زمان بۆ وێنه
به‌شی قسه‌كردن
دیاری ده‌كرێ.
زمان ده‌توانین
له لایه‌كی
تره‌وه وا
دانێین كه
بریتییه له
كۆمه‌ڵێ یاسا
زۆر بۆ ساز
كردنی وشه و
ڕه‌سته كه له
مێشكی
ئینسان دایه
واته له‌و هه‌سته
پێنچ دانه‌ییه
نییه و ڕوو له
زۆربوونه (له
بواری یاسای
تایبه‌تی
زمانه‌وه) كه
له نێوان مه‌عنا
و ده‌نگدا پێوه‌ندی
مه‌عنادار
ساز ده‌كات. هه‌روه‌ها
ده‌توانین
زمان به شێوازی
تر تاریف كه‌ین
به‌ڵام ده‌بێ
بزانیین كه
له نێوان
زمان و قسه‌كردن
دا جیاوازی
هه‌یه وه‌ك
زمان
زانستێكه كه
ئینسان له
دروست كردنی
ده‌نگ و وشه و
سینتاكس مه‌عنایی
ئه‌و نزامه
هه‌یه‌تی و
به زانینی
كۆمه‌ڵێ
یاسای مه‌علووم
و كه‌مه‌وه
ئه‌و زانسته
ده‌توانێ ره‌سته‌ی
زمان زۆر پێك
بێنێ به‌ڵام
قسه‌كردن ئه‌وه‌یه
كه ئینسان له
ڕووی زانستی
زمانی خۆیه‌وه
ئه‌یڵێت. دوا وتنی
هاكازایی وتاریفێكی
سه‌ره‌تایی
له زمانی وه‌ك
پێویستی ،
باس له هۆی گه‌شه
كردن و له
ناوچوونی
زمان ده‌كه‌ین.
ساڵی 2001 به‌ناوی
ساڵی زمانه‌كانی
ئورووپا European year of languaiges))
ناو نراو و له‌و
ساڵه‌دا ئه‌وی
ڕووی دا
ناونانی ڕۆژی
26 سپتامبری هه‌ر
سال به‌ناوی
ڕۆژی جیهانی زمان
World language day) ) و له
پێش ئه‌ویشه‌وه
یونسكۆ 21
فورییه ی به
ناوی ڕۆژی
جهانی زمانی
زگمایی International mother tongue day)) ناو
نابوو كه
هۆیه‌كه‌شی
كوژرانی پێنج
خوێندكار له 21
فوریه‌ی
ساڵی 1952 كه
خوازیاری
ناسینی
زمانی بنگاڵی
وه‌ك
زمانێكی ره‌سمی
كه له‌و كاته‌دا
یه‌كێك له ئه‌یاله‌ته‌كانی
پاكستان
بووه (به‌نگلادشی
ئیستا) بوون. ئاوردانه‌وه‌ی
دوڵه‌تانی پێشكه‌وتوو
، له بوواری
زمان وه‌ك ئه‌وه
كه له ماوه‌یه‌كی
كه‌م دا
ناونانی دوو
ڕۆژ له ساڵدا
بۆ زمان
نیشانی دا كه شتێك
هه‌یه.
پێویست به
وتن ناكا كه
زمان وه‌ك به‌شێكی
گرینگی
بوونی مرۆڤ و
نیشانی
بوونی نه‌ته‌ویه
و پیویسته كه
هۆی كزی و
لاوازی په‌ره‌سندنی
بنارسێ. ده‌توانین
ئه‌و به‌شانه‌ی
كه ده‌بنه
هۆی گه‌شه
كردنی
زمانێك به‌م
جۆره بخرێنه
به‌ر چاو: 1- سیاست-
زمانی خاون ده‌سه‌لاتی
سیاسی ده‌توانێ
ده‌ست به په‌ره‌پێدان
و گه‌شه بكات
و لانی كه‌م كه
به‌شی ژێر ده‌سه‌ڵاتی
خۆیی دا كه ناو
نه‌چێ. ئیستا
كه زیاتر له 60
له 100 زمانانی
دونیا به‌ره‌و
لاوازیی و له‌ناوچوون
دان و ئه‌و
زمانانه ده‌گرێته
(به‌زۆری) كه خاون
ده‌سه‌ڵات (
سیاسی و
زانیاری ) نین
و پێویسته
بۆترێ كه
زۆربه‌ی ئه‌م
زمانانه كه ڕوو
له ناو چوونن ئیستا
به رێك و پێكی
هه‌و‌ڵێك بۆ
پاراستنیان
نه‌دراوه و
ڕێزمانیان
(بۆ زۆربه‌یان)
نه‌نوسراوه
و دیاره كه به
له به‌ین
چوونی ئه‌و
كه‌سانه‌ی وا
قسه‌ی پێده‌كه‌ن
زمانه‌كه‌ش
بۆ هه‌میشه
له ناو ده‌چێ. 2- باری
ئابووری-
ئینگلسیسیه‌كان
د‌ڵێن پووڵ
قسه ده‌كا. گه‌شه‌ی
باری
ئابووری له
وڵات و باری
ئابووری
پێشكه‌وتوو
ده‌توانێ ببێته
هۆی گه‌شه‌و
په‌ره‌پێدانی
زمان له ناو د‌ه‌ره‌وه‌ی
وه‌ڵات. 3 – ڕۆژنامه
و گۆڤار- ده‌بنه
هۆی ده‌وله‌مه‌ندی
زمان و په‌ره‌سه‌ندنی
زمان له
بواری
زانستی و... به
دانان یا قه‌رزگرتنی
وشه و... و به هۆی
به‌ربڵاوی و
زۆریان له
ناو خه‌ڵكدا
و چینه
جۆراوجۆره‌كانی
خه‌ڵك ده‌توانن
له‌بواری
زمانه‌وه
زۆر گرینگ بن. 4-
پرۆپاگنده –
بۆ گه‌شه‌ی
زمان له ناوه‌وه
و له ده‌ره‌وی
سنوره‌ی
زمان (
زمانێكی
تایبه‌ت ) زۆر
كاریگه‌ری
هه‌یه. 5 – رادیۆ و میدیاكان
6 – فیلم و
سینه‌ما 7 – مۆسیقا 8 – سه‌فه‌ر
و هێنانه
ناوه‌وه‌ی
خه‌ڵكی وڵاتانی
تربۆ ناو
سنوری ئه‌و
خه‌ڵكه‌ی به‌و
زمانه قسه
ده‌كه‌ن بۆ
ئاشنا كردن و
ڕاگه‌یاندنی
مه‌ترسی له
ناوچوونی
زمانه بێ‌ده‌سه‌ڵاته‌كان
كه له مه‌ترسی
له ناوچوون
دان. 9 – فێركاری
زمان به
مناڵان 10 – پێونه‌یكان
له گه‌ڵ ئه‌وبنكانه‌ی
كاری زمانی
ده‌كه‌ن و
شوێنه ناو ده‌وڵه‌یتانه
كاری
پاراستن و
پشتیوانی زمانانی
بێ ده‌سه‌ڵات
ده‌كه‌ن. 11- تێكنۆلۆجیا
و زانست – وه‌ك
ناوی ئامێره
تازه درووست
كراوه‌كان و
باری پێشكه‌وتووی
زانستی و... ڕووانینێك
به سه‌ر
زمانانی
جیهان و مه‌ترسی
له ناو چوونی
تاقمێك زمان. له
ساڵانی 1990 دا له
توێژینه‌وه‌یك
دا له بوواری
باروودۆخی
ئیستای
زمانان جیهان
ده‌ركه‌وت له
بێت‌و چاره‌یێك
بۆ به‌رگری له
ناوچوونی
زمانانی
جیهان نه‌كرێ
له‌م سه‌ده‌ی
داهاتووه دا
له شه‌ش هه‌زار
زمانی
ئیستای
جیهان زیاتر
له نیوه‌ی (زیاتر
كه 3000
زمان) له
ناوده‌چێ
یانی هه‌ر
دوو هه‌فته
زمانێك. ئه‌وه‌ی
وه‌ك زمانی
ره‌سمی باسی
لێ ده‌كرێ و
به زۆری له
وڵاته دواكه‌توه‌كاندا
وه‌ك تاكه
زمان ته‌واوی
خه‌ڵكی ئه‌و
وڵاته ده‌بێ
بیخوێنن بێ
ئه‌وی زمانی
باقی نه‌ته‌وه‌كان
له به‌ر چاو
دا بگیرێ زۆر
جێی باس
كردنه و یه‌كێك
له‌و هۆیانه‌ی
له ناو بردنی زمانه‌كانی
تری ناو ئه‌و
وه‌ڵاته‌نه‌یه
كه به تایبه‌ت
له وه‌ڵاته
دواكه‌وتوكاندا
كه بواری
فیكری و مافی
مرۆڤ‌دا به‌ر
چاوه و ئه‌م
وه‌ڵاته‌نه
به تاق به‌یه‌ك
زمان ده‌خوینن
و ده‌نووسن و
ئه‌وه له
حاڵێكدایه
كه له ده‌سته‌یه‌ك
له‌و وه‌ڵاتانه‌دا
ئه‌وه‌ی پێی
ده‌وترێ
زمانی ره‌سمی
زمانی
زگمایی كه‌متر
له نیوه‌ی خه‌ڵكی
ئه‌و وه‌ڵاته‌یه
به‌ڵام به
هۆی ده‌سه‌ڵاتی
سیاسی و
ئابووری و
بیری دواكه‌وتووی
ده‌سه‌ڵاتداران
له‌بوواری
مافی مرۆڤ‌دا
بووته زمانی
به ناو ره‌سمی
وئه‌وه له
حاڵێكدایه
كه له پێش
گرتنی سیاسه‌تی
زمانی،
زمانانی ره‌سمی
زۆر به بایه‌خته‌ره
و به مافی
ئینسانی
نزیك تر. له
وڵاتانی
پێشكه‌وتوودا
بایه‌خی
زیاتر به
كێشه‌ی له
ناو چوونی
زمانه بێ‌ده‌سه‌ڵاته‌كان
له بواری
سیاسی و
زانستی ده‌دری
وه‌ك له ئه‌رووپا
كه وه‌ها كه
ده‌بینرێ ڕاكێشانی
بیری خه‌ڵك و
ده‌سه‌ڵاتداران
بۆ به‌گری له ناوچوونی
زمانانی وه‌ك
ولزی،
گالیك،
كاتالان و... و
پێشنیار و
هینانه
ناووه‌وه‌ی
یاسایی
تایبه‌ت به
پاراستنی
زمانه‌كان
(به تایبه‌ت
زمانانێ روو له ناو چوون)
بووه. هه‌روه‌ها
دانانی
شوێنانێكی
تایبه‌ت وه‌ك
بنكه‌ی
زمانه‌كانی
ڕوو له
ناوچوون له
بریتانیا له
سالی 1995 یان نوسراوه‌ی
تایبه‌تی ئه‌ورووپا
له سه‌ر
زمانه كمایه‌تیه‌كان
و یاسای
زمانی ناوچه‌ای
دانراوه‌ی
ساڵی 1992-
نوسراوه‌ی
ئاگاداری
بارسلۆنا له
بواری یاسای
زمانی دانراوه‌ی
ساڵی 1996 و
دانانی ساڵی زمانانی
ئه‌ورووپا و
ڕۆژی زمان كه
نیشان ئه‌دات
كه مه‌سه‌له‌ی
زمان و له
ناوچوونی
ورده ورده
له وه‌ڵاته
پێشكه‌وتووه‌كان
جێی خۆی ده‌كاته‌وه. به مردنی
دوایین كه‌س
كه به زمانێك
ده‌دوێ، ئه‌و
زمانشی ده‌مرێ
و تاقمێك وای
بۆ ده‌چن كه
به مردنی یه‌كێك
له دوو كه‌سی
ئاخر كه به
زمانێك قسه
ده‌كه‌ن ئه‌وا
ئه‌و زمانش
ده‌مرێ
چونكه كه‌س
نامێنێ كه
دوایین كه‌س
له گه‌ڵیدا
بدوێ ئه‌و
زمانه ده‌توانێ
نیوه‌نه‌چر
بمێنێ به‌و
مه‌رجه‌ی به
شێوه‌ی
نوسراوه و
رێك‌وپێك تۆمار بكرێ و بپارێزرێ
و ئه‌مه له
حاڵێكدایه
كه زیاتر له 35
له 100 زمانانی
دونیا به هیچ
شێوه‌یێك نه‌نوسراوه
و تۆمار
نه‌كراوه.
مردن هه‌ر
زمانێك به‌راستی
ناخۆشه و له
خه‌زێنه‌ی
ژیانی
ئینسان له
دونیا كه‌م
ده‌كاته‌وه
و دوا مردنی
زمانێك زۆر
به سه‌ختی ده‌توانین
شتێكی لێ به‌ده‌ست
بێنێته‌وه
وه‌ك له
ناوچوونی
زمانی هیتی
كه له دوری ئه‌تیقدا
به له
ناوچوونی
ژیاره‌كه‌ی
به‌ته‌واوی
له ناو چووه. له
زمانناسی‌دا
هه‌ر له سه‌ر
ڕێزمان و وشه
كان و
فنۆڵۆژی كار
ناكه‌ن به‌ڵكو
ژماره‌ی ئه‌وكه‌سانه‌ی
كه به‌و
زمانه ده‌دوێن
و هه‌روه‌ها
ته‌مه‌نیان
له ژێر چاوه‌دێری
دا ده‌بێ و
بێت‌و زمانێك
په‌یا بێت له
ژماره‌ی ئه‌و
كه‌سانه‌ی
كه به‌و
زمانه قسه‌ده‌كه‌ن
كه‌م بێت و ئه‌وانیش
فێری منداڵه‌كانیانی
نه‌كه‌ن ئه‌و
زمانه به‌ره‌و
له ناوچوونه
و بێت‌و
زمانێك
ژماره‌ی كه‌سه‌كانی
كه‌متر له 100
كه‌س بێت
زمانی وا زۆر
نامێنێته‌وه
و چارێكی بۆ
نه‌كرێ له
ناو ده‌چێ. بنكه‌ی
ئه‌تنۆلۆگ (Ethnologue) له
تۆژینه‌وه‌یه‌كی
ساڵی 1999 دا
بڵاوی كرده‌وه
،
ڕایگه‌یاند
له 51 زمان له
دونیادا هه‌ن
كه ژماره‌ی
ئه‌و كه‌سانه‌ی
وا قسه‌ی پێ
ده‌كه‌ن یه‌ك
كه‌س ماوون و 28
یان له
ئوستورالیان
هه‌ر وه‌ها
به پێی ئه‌و
بڵاوكراوه
ژماره‌ی 500
زمان له
دونیادا هه‌ن
كه ئه‌وانه‌ی
وا قسه‌ی پێده‌كه‌ن
له 100 كه‌متر و 1500
زمانیش ژماره‌ی
نه‌فه‌ره‌كانیان
له 1000 كه‌س كه‌متره. لێكۆلینه‌وه‌كان
وا نیشان ده‌ده‌ن
كه 96 له 100 زمانی
دونیا ته‌نیا
4 له 100 ی خه‌ڵكی
دونیا قسه‌ی
پێ ده‌كه‌ن و
جێ سه‌رسورمان
نییه كه ئه‌و
هه‌موو
زمانه له مه‌ترسی
له ناوچوونن. پرسیار
ئه‌وه‌یه
هۆی مردن یان
مه‌ترسی له
ناوچوونی ئه‌و
هه‌موو
زمانه چییه؟
ده‌توانین
بڵێین به هۆی
جۆراوجۆر وه‌ك
به‌ڵا
سروشتییه‌كان
و شه‌ڕ و له
ناوبردن و به‌كۆمه‌ڵ
كوژی
(جینۆساید‌ی
ڕه‌ش)،
تواندنه‌وه‌ی
فه‌رهه‌نگی (
جینۆساید‌ی
سپی ) بۆ وێنه
زمانی كوردی
وه‌ك
زمانێكی سه‌ربه‌خۆ،
ئه‌وه‌ی جێی
مه‌ترسی و
باسه جگه له‌و
شه‌ر و
جینۆسایده، كاری
فه‌رهه‌نگی
و تواندنه‌وه‌ی
وه‌ك
ئامێرێكی
زۆر كارایه له سه‌ر
كراوه . چوون
خه‌ڵكی كورد
ژماره‌یان
ئه‌وه‌نده
كه‌م نییه كه
بتوانن به
هۆی ڕه‌ش
كوژیه‌وه له
ناو برێن كه
ئه‌گه‌ر جێی
بوایه
درێخیان نه‌ده‌كرد
وه‌ك ئه‌وه‌ی
كه له جینۆسایدا
سه‌دام كردی. له توانه‌نه‌وه‌ی
فه‌رهه‌نگی
دا ئینسانه‌كان
به هه‌ر حاڵ
زیندوون، به‌ڵام
زمانیان ده‌مرێ
و ئه‌وی له‌م
حاڵه‌ته‌دا
ده‌بێته هۆی
له به‌ین
چوونی زمان
له سه‌ر
زیندوومانی
جه‌سته‌ی
مرۆڤ كاری نییه
، له‌م كۆمه‌ڵگادا
مرۆڤ
زیندوون و
سالم و له
نیشتمانی خۆیاندا
ژیان به سه‌ر
ده‌به‌ن و
ژیانیان به‌ره‌و
پێش ده‌چێ به‌ڵام
زمانیان به‌گیانه‌ڵڵاوه‌یه
و ڕوو له قڕ
بوون و جێ خۆی
به زمانی‌تر
ده‌دات. ئه‌و
وشه‌ی كه بۆ
ئه‌م حاڵه‌ته
به كار دێ
تێكه‌ڵاوی
فه‌رهه‌نگی
یان یه‌ك ده‌ست
بوونی فه‌رهه‌نگی
و مرۆڤی ژێر
ده‌ست خه‌زینه‌ی
ده‌ڕوا بێ ئه‌وه‌ی
هه‌ست به
خۆی بكا. له‌م حاڵه‌ته‌دا
فه‌رهه‌نگێ
به هۆی ژێر ده‌سه‌ڵاتی
سیاسی یان
ئابووری ده‌بێته
ژێر چه‌پۆكی
فه‌رهه‌نگی
زاڵ و به‌ره‌به‌ره
ڕه‌فتار و نه‌ریت
فه‌رهه‌نگی
بێگانه به‌خۆی
ده‌گرێ . ئه‌مه كاتێ ده‌ستی
پێ‌كرد كه
تاقمێ زمان
به هۆی ده‌سه‌ڵاتی
سیاسی و سه‌ربازی‌وه
ده‌ستیان به
هێرش و شه‌ڕ
له جیهاندا
كرد و بوونه
مایه‌ی په‌ره‌پێدانی
زمان و فه‌رهه‌نگی
خۆیان ، وه‌ك
ئه‌مریكا و
ڕووس و عه‌ره‌ب و...
. ئه‌مڕۆ
ئه‌وشتانه‌ی
بوونه‌ته
هۆی تواندنه‌وه‌ی
فه‌رهه‌نگی
و به‌تایبه‌ت
جێگۆركێ
زمان تا راده‌یه‌ك
ناسراون وه‌ك
بوون له په‌نای
فه‌رهه‌نگی
زاڵ له بواری
سیاسی و
ئابووری یان
شارنشینی و... ،
زمانی زاڵ
گوشاری دایمی
خۆی به‌رده‌وام
دێنێ و
زمانی ژێر چه‌پۆك
له سێ به‌ش و
به‌ره‌و
لاوازی ( ئه‌گه‌ر
نه‌ڵێن له‌ناوچوون
) ده‌چێ :
1 – فشار له سه‌رۆ
بۆ خوارۆ كه ده‌توانێ
وه‌ك
دانانی یاسا
بۆ به‌رگرتن
له
دوان به
زمانی
زگمایی بۆ
وێنه سیاسه‌تی
توركیه دژ به
كورد و یان
دانانی به‌رژه‌وه‌ندی
سیاسی و
ڕامیاری یان
ئابووری بۆ
ئه‌وانه‌ی
كه بۆ لاوازی
زمانانی ژێر
چه‌پۆك كارده‌كه‌ن
( بۆ خۆیان
ئاگادار بن
یان نا ) یان مه‌جبوور
كردن به
خوێندن و
نووسین به
زمانی بێگانه
این زمانی به
قسه ره‌سمی و
ترساندن به‌رگری
له نووسین و
بڵاوكردنه‌وه‌ی
كتێب و گۆڤار
و... به زمانی
زگمایی به
بیانووی جۆراوجۆر
و... . 2 – فشار له
خوارۆ بۆ سه‌رۆ
كه به شێوه‌ی
خواستی مرۆڤ
بۆ
نیشاندانی
پێشكه‌وتوویی
و یان هاوڕه‌نگ
بوونی كۆمه‌ڵایه‌تی
له‌گه‌ڵ نه‌ته‌وه‌یه‌كی‌تردا
. ئه‌مانش
زیاتر فڕوفێڵی
سیاسی مرۆڤی
ده‌سه‌ڵاتداری
له پشته كه خه‌ڵك
بێ ئه‌وه‌ی
به خۆیان
بزانن له
پشته‌وه
خنجێری فه‌رهه‌نگیان
لێ ده‌درێ . 3 – به‌شێ سێ
ڕوو و لایه‌نێكی
تایبه‌تی
نییه و به هۆی
به‌رژه‌وه‌ندی
و سازانی
ڕامیاری –
سیاسی یان
ڕامیاری –
ئابووریه و
زۆریش هه‌ستی
پێ ناكرێ . هه‌ر
چۆنێك بۆ ئه‌و
كێشه بچین
وای لێ دێ كه
له‌دوای ئه‌وه‌ی
خه‌ڵك به
زمانی تازه
فێربوون و
راهاتن ده‌بێته
ده‌وری
دووزمانه و
ئه‌م ده‌وره
به زوویی
تێئه‌په‌رێ
و خه‌ڵك ده‌چننه
سه‌ر زمانی
نوێ چوونكه
پێیان وایه
زمانی كۆنه و
پێشوو تایبه‌تی
ژیان و پێشكه‌وتنی
ئه‌وان بۆ مه‌به‌سته
جیاجیاكان
به‌رێوه
نابا. له‌وه ده‌چێ
زمانی كوردی
به‌تایبه‌ت
له به‌شانێ
له كوردستان به‌ره‌و
ئه‌م به‌زمه
ڕووی نابێ و
پاراستنی هه‌وڵ
و تێكۆشانی
ئه‌وانه‌ی
وا قسه‌ی پێ
ده‌كه‌ن پێویسته
چوونكه گه‌وره‌ترین
هه‌ستی ئه‌م
نه‌ته‌وه‌یه
جیا له ته‌واوی
باوه‌ڕه
ئاینیه‌كان و...
وه‌ك ئۆلیور
وێندێل
هۆڵمز ده‌ڵێ:
هه‌ر زمانێك
وه‌ك مه‌عبه‌دێك
وایه كه ڕۆحی
ئه‌وانه وا
قسه‌ی پێ ده‌كه‌ن
له خۆیدا
دایناوه و
پاسه‌وانی
لێ ده‌كا. بۆ پاراستنی
زمان و به‌تایبه‌ت
زمانانی ڕوو
له ناوچوو ده‌بێ
چه‌ن شێوه له
پێشی بگرین : 1 – به‌شی ئه‌وڵ
تێفكرین و هه‌وڵی
له خواره‌وه
بۆ سه‌رۆ یان
كۆمه‌ڵگا
زمانی خۆی
پاراستنی
زمانه‌كه‌ی
به پێویست و
ئه‌ركی سه‌رشانی
بزانێ له ئه‌ویش
ده‌بێ بایه‌خی
زمان هۆی
پاراستنی به‌كۆمه‌ڵ
حاڵی كرێ. 2 – هه‌وڵ له
سه‌ره‌وه
بۆ خوارۆ یان
به‌شه‌كانی
ده‌سه‌ڵات و
ئه‌وانه‌ی
وا هه‌ست به
لاوازی زمان ده‌كه‌ن
و بنكه‌كان
بۆ پاراستنی
زمان هه‌وڵ
بده‌ن كه له
وه‌ڵاته دواكه‌وتووكاندا
به‌داخه‌وه
و به‌ناشكووری
نه‌بێ ئه گه‌ر
به پێچه‌وانه‌كه‌ی
ڕوو نه‌دا به‌هیچ
جۆری ئه‌مه
نابینرێ به‌ڵام
ده‌كرێ سه‌رنجی
ڕێخراوه
نێونه‌ته‌وه‌یه‌كان
و بنكه‌كانی
نێوده‌وڵه‌تی
بۆ ئه‌و مه‌ترسیه
ڕاكێشرێ . 3 – ته‌رخان
كردنی پۆڵ وه‌ك
به‌ش پێویست
كه ئه‌ویش له
وه‌ڵاتی
جیهانی سێ هه‌مدا
وه‌ك ئه‌ستێره‌ی
ئاسمان دووره.
له بابه‌تی
مه‌ترسی له
ناوچوونی
زمانه‌كان
له لێكۆلینه‌وه‌یه‌ك
له وه‌ڵاتانی
پێشكه‌وتوودا
نیشانی داوه
كه 75 له 100 خه‌ڵك
هه‌ر
ناشزانن شتی
وا نییه و وه‌ك
كێشه‌یه‌ك
به‌ڕۆكی خه‌ڵكانێكی
زۆری جیهانی
گرتووه ئیتر
نه‌خوازه وه‌ڵاتانی
دواكه‌وتوو.
به‌شێك له خه‌ڵكانی
وه‌ڵاتانی
دوا كه‌وتوو
دووان به
زمانی بێگانه
(زمانی جگه له
زمانی
زگمایی) به
پێشكه‌وتن
ده‌زانن و له
ناو بردنی
زمانی خۆیان
بۆ ئه‌وان
پێشكه‌وتنه
و وه‌ك ئه‌وه
وایه دز ماڵه‌كه‌ت
بدزێ و تۆ له
گه‌ڵیا باری
كه‌یت وبه ئیفتیخاری
بزانی كه دز
ماڵه‌كه‌یی
تۆیی به
قابیل
زانیوه و
ڕووتێكرووه. كتێب و
ڕادیۆ و قسه‌كردن
له‌و شتانن
له له‌مه‌و
پێش بۆ ڕاگه‌یاندن
كه‌ڵكی لێ وه‌رده‌گیرا
به‌ڵام ئه‌مانه
بۆ باس كردن
له‌بواری
كێشه‌ی زمان
به‌تایبه‌ت
زمانانی ژێر
چه‌پۆك زۆر
كارامه نین و
ئیستا جگه له
مانه كه‌ڵك
ورگرتن له مێدیاكان،
هونه‌ره‌كان،
ئینتێرنێت،
قووتابخانه
و زانكۆكان
زیاتر به‌ر
چاوه (به‌و مه‌رجه‌ی
له به‌ر ده‌ست
دا ببن). ئه‌گه‌ر
نه‌ڵێن
زۆربه‌ی ئه‌مانه
وه‌ك كێشه
ڕووبه‌ڕووی
زمانی
كوردین ده‌توانین
بڵێن كه
زۆربه‌ی
شێوه‌كانی
له ناوبردن
له سه‌ر تاقی
كراوه‌ته‌وه
ئیستاكه كامیان
هه‌ڵبژێردراون
با خۆیان
بزانن. ناجیل حه‌یده‌ری |
خانه
کارگاه
داستان
شعر
مقاله
گزارش
گفتگو
کتاب
فستیوال
پیوندها