Bane
Literary Society
انجمن
ادبی بانه
سه‌ره‌تا چیرۆک شێعر وتار هه‌واڵ وتووێژ کتێب فستیڤاڵ دراوسێکان
|
خۆشم ده‌وێی
، نازانم چۆن ؟ له‌ناو کامه په‌نجه‌ره
دا ، نیگاکانم
به جێ ماون
؟ ٭٭ کام شه‌قامه
، زه‌رده‌خه‌نه‌م له‌کۆڵ ئه‌نێ ؟ ٭٭ کام باڵنده ، به باڵه‌کانی
من ده‌فڕێ
؟ ٭٭ ته‌ڕ له
بارانه‌ی
نیوه شه‌و به‌ره‌و
جێ ژوان هه‌نگاو ده‌نێم ! نه
باران و نه تاریکی
و نه کزه‌ی
ساردی پایزی ؛ ڕێگه‌ی خه‌یاڵم ناگرن ! ژوانتم
لێ بزر ناکه‌ن ! ٭٭ له‌سه‌ر شاڕێی چاوه‌ڕوانی
، ده‌نگی
پێ دێ! هه‌ستی گوێچکه و سۆمای چاو و ترپه‌ی دڵم ، به‌ره
و دیدارت ده‌نێرم! سه‌دمه خابن، بێ
فایده یه! ٭٭ له‌مه‌یدانی گه‌وره‌ی
شار دا ؛ شێعره‌کانم
ده سووتێنن گۆرانیه کانی عه‌شقی
تۆم ، ده‌خنکێنن! توێ توێ
ی دڵم ده
پشکنن له‌هه‌رجێ یه‌ک بۆنی عه‌شق و ناونشانی تۆی تێدابێ ده‌ی سڕنه‌وه! ٭٭ دڵی شه‌یدام، له‌ت له‌ت ئه‌که‌ن
! خۆ لوول
ئه‌ده‌ن به‌ناو ده‌ماره‌کانم
دا خوێنم له‌هێڵه‌ک
ئه‌ده‌ن و وشه وشه‌ی قسه‌کانم
بۆن ئه‌که‌ن
و له‌هه‌رجێ یه‌ک خۆشه‌ویستی
تۆی تێدابێ هه‌رجێ یه‌کی، تۆ و خۆشه‌ویستی
تێدابێ داخی ئه‌که‌ن! ٭٭ دڵت
، ده‌ریایه‌کی گه‌وره‌ی شینه ! قژه‌کانت
، وه‌ک تریفه‌ی مانگه شه‌ون ! پێکه‌نینت
، گوڵێکی سوور، سووری
تۆخه ! که‌ته‌واوی جستانی من
، گه‌رم گه‌رم ده‌کاته‌وه
! ٭٭ تۆ په‌نجه‌ره‌ی
، ـ ته‌واو
کراوه ـ به‌ره‌و چڕی دارستانێ، که داره‌کانی
په‌ل و پۆی ، ده‌ستیان
له یه‌ک هاڵاندووه و له‌به‌ر ده‌متا هه‌ڵده‌په‌ڕن
! ٭٭ تۆ وه‌ک
عه‌شقێکی
نائارام
، حه‌جمینت
لێ هه‌ڵ گرتووم و ڕۆژت
لێ کردوومه
شه‌وو شه‌وه‌کانت
، دارماڵ کردووم له‌تاریکی
! ٭٭ ئه‌وه عه‌تری گوڵه‌باخه
، یان به‌رامه‌ی
خۆشی جێ ژوان ؟ ٭٭ به‌ناو
ده‌ماری تاریکی
، ـ ئه‌م
شه‌وه دا ـ دێم
و ده‌چم ! گوێم له‌سترانی
ناوه‌ختی
، کازیوه‌یه‌کی غه‌ریبه
! دارستانی ده‌و‌رووبه‌رم
ئاشنایه
! په‌ل
و پۆی گش
دره‌خته‌کان بوونه
ده‌ست و ناونیشانی وڵاتی تۆم
پێ ئه‌نوێنن! ئای
من چه‌نده به‌خته‌وه‌رم
! ئای
من...............چه‌نده..... ٭٭ له‌ناو شارێکا تۆم ناسی که‌لاوانی
، جێ په‌نجه‌ی
عه‌شق ناناسن ! بۆنی
جێ ژوان ، ته‌زوو
نادا به جه‌سته‌یان
! شێعری دڵدارانه‌ی
منیش ، تاپۆی دڵیان ناله‌رزێنێ
! گۆرانی خه‌مباری ئه‌وین ، هه‌ستی پاکیان ناهه‌ژێنێ
! ٭٭ من له‌م
شاره ، عاشق بووم و کۆرپه‌ی حه‌زم ، که‌وتۆته سه‌ر داره
داره ! من له‌م
شاره ، ڕیسوای عه‌شقی بێ
خه‌وشت بووم ! من ، له‌م
شاره .......... من ، له‌م
.............. ٭٭ خۆشم ده‌وێی ، نازانم چۆن ! خۆشم ده‌وێی ، نازانم چه‌ند ! خۆشت ده‌وێم ، نازانی
بۆ ! ٭٭ من په‌نجه‌ره‌م
له کازیوه
کردۆته‌وه
، درگام
له شه‌و گاڵه داوه
! تا تۆ خۆری ئاسمانم
بی دایمه هه‌ر میوانم
بی ! ٭٭ ئێمه خه‌ڵکی وڵاتێکین
، که ئه‌وین کڕیاری نیه و که‌س
بۆ کێشه‌ی
خۆشه‌ویستی
، کاتی خۆی به فیڕۆ نادا
! ٭٭ له‌سامناکی شه‌وێکه‌وه
، پێم ناوه‌ته ئه‌م مه‌ڵبه‌نده
؛ که ئازاری من
و چاوی له‌یلام ، له یه‌ک
ده‌چن ! ئێستا دڵێکم سه‌ر
شێت و ئازارێکم نا ئارام
و ئێستا خه‌مێکم سه‌رگه‌ردان
! ٭٭ داڵده‌م بده‌ن ! کامه هه‌وارگه
خۆشتره
، له مه‌ڵبه‌ندی
خۆشی ئه‌وین
؟ کام کانیاوه
به جۆشتره
، له فرمێسکی
گه‌شی دایکم ؟! ٭٭ هاتووم
، خه‌ونه خۆشه‌کانتان
، بگه‌یه‌نمه کازیوه‌ی ڕوون ! هاتووم
، سه‌مای سێداره‌کان
هه‌ڵوه شێنم ، له‌به‌رده‌می کۆشکی نه‌بوون
! هاتووم
، شادی بکه‌م به
په‌یکه‌ری عه‌شق
و ئازادی بکه‌م به
ئاڵا ! په‌رده‌ی تاریکی بدڕێنم له ڕووی
رۆژ و خۆره‌تاوی ئاڵ و واڵا
! ٭٭ عومرێکه دوور ، له فه‌رهه‌نگی
وشه‌کانا
، عه‌شق
و ئازادی
و چاره‌نووس
؛ وشه‌یه‌کن فره مانا هه‌رکه‌س
به ئاره‌زووی
دڵ و مه‌رامی
خۆی ، ما‌نایان لێک ده‌داته
وه! ٭٭ جاری وایه ، عه‌شق خه‌مه و ئازادی هۆبه‌ی ماته‌مه و چاره‌نووسیش
، قه‌ڵه‌مێکه سه‌ر لێ شێواو ده‌ستی
نامۆ هه‌ڵی
ده‌بڕێ و به‌له‌مێکه
، له که‌ناری
مه‌رگه‌ساتا
، له‌نگه‌ر
ده‌گرێ !ً ٭٭ خۆشم ده‌وێی ، نازانم چۆن ! خۆشت ده‌وێم ، نازانی
بۆ ! ٭٭ له‌و ڕۆژه‌وه تۆم ناسیوه
، شه‌وی ئارامم که‌م دیوه
! ٭٭ چاوانت فێرێ
گریان که
و دڵت فێری خۆشه‌ویستی
! له‌م دونیایه
، ـ زۆر
ئاسایی ـ هه‌موو شتێ غه‌یری
عه‌شق ، ڕۆژێک ده‌گا به
کۆتایی ! ٭٭ کێ ده‌توانێ
؛ وه‌کوو
تۆ عاشقی ژین
بێ و وه‌کوو منیش
عاشقی تۆ ؟ ! ٭٭ ساڵه‌هابوو
، بێ باوه‌ڕی
پیشه‌ی من بوو
! تا تۆم
ناسی ! له و ڕۆژه‌وه تۆم
ناسیوه ! ڕۆژی ئارامم که‌م دیوه
! ٭٭ من زوڵاڵی
ئه‌م به‌هاره
و شکۆ
و ئه‌وینی
تۆ باوه‌ڕ
ده‌که‌م ! باش ده‌زانم
، که ئه‌م دوانه زۆر
بێ وێنن ! ٭٭ شه‌و نیه خه‌ونی
تۆ نه‌بینم ! ئاخر وێنه‌ی به‌ر له‌خه‌و
و هه‌وه‌ڵ
یادی به‌خه‌به‌ریم ته‌نیا هه‌ر تۆی
! ٭٭ که لێم دووری
، قه‌ناری خه‌مگینی دڵم ، ده‌نگی نایه ! شنه کپه و شادی له
ناو شێعره‌کانما ناکا کایه ! ٭٭ که دێیه
لام ؛ فریشته‌کان هه‌ڵده‌په‌ڕن
! خۆر دێته ده‌ر سازی بێده‌نگی ماڵه‌که‌م وه‌ئاهه‌نگ
دێ و من گۆرانی
، «فه‌سڵی
به‌هاره
چاوه‌که‌م
..... » ده‌ڵێمه‌وه ! ٭٭ له‌و کاته‌وه تۆم ناسیوه
، ڕووی ئارامیم قه‌ت نه‌دیوه
! ٭٭ یادت ده‌که‌م
؛ له ته‌نیایی له دڵته‌نگی له ناو
خه‌ڵکا له بێده‌نگی
! ٭٭ هه‌موو
ڕۆژێ ، له
پشتی په‌نجه‌ره‌ی
به‌یانه‌وه
، چاوه‌ڕوانتم ! نایه‌یته
لام ! هه‌موو شه‌وێ ، ـ
نیوه شه‌وان ـ خه‌ونه‌کانم ئه‌شێوێنی
! نایه‌یته
لام ! ٭٭ زۆر جاران ئه‌ڵێی
شاعیر نی
! باوه‌ڕ ناکه‌م ! من زۆر
غه‌زه‌ل
؛ له نیگاتا
ئه‌خوێنمه‌وه
! زۆر قه‌سیده
، له لێوانت
قه‌رز ده‌که‌م ! ئێستا ده‌فته‌ری
شێعری من
، پڕ له شێعری
عاشقانه و دڵداریته
! ٭٭ زۆر جاران له
خۆم ئه‌پرسم
؛ ئه‌م داستانه
، ئه‌نجامه‌که‌ی ئه‌گاته‌وه
کوێ ؟ ٭٭ تۆوه‌ک خۆری ، له ته‌نیاییم
دا ده‌دره‌و
شێی ! په نجه‌ره‌که‌م
! به‌هومێدی دیتنی تۆئاوه‌ڵایه! ئه‌وه
یادی چاوی
تۆیه تاسنووره‌کانی سبه‌ینێ هانم ده‌دا ناخی بیرم دارماڵ
ده‌کا له
ئه‌وین و دڵم ده‌گه ڵ
، خۆشه‌ویستیت
گرێ ده‌دا
! ٭٭ شێعر کانم ، هاواری نائومێدیمن شه‌وه‌کانم
، پڕاوپڕن له‌تاریکی ته‌نیا تیشکی
یادی تۆیه ڕێی کازیوه‌م
پێ ده نوێنێ
! ٭٭ که‌س نازانێ زا مێکی سه‌ر
دڵی شاعیر که
ی پێ ده نێته
سه‌ردونیاو چۆن
له پڕا سارێژده‌بێ
؟! که‌س نازانێ ، بۆوه
ی شێعرێک
له دایک
بێ چه‌نده
نا سۆر
وزام به‌سه
! که‌س نازانێ ، که شاعیرێک ، که‌ی شێعرێکی خۆی خۆش
ده‌وێ و که‌ی
له شێعرێک
وه‌ڕه‌س ده‌بێ ! که‌س نازانێ ! نا زانێ که‌س ! ک. د . ئازاد |
خانه
کارگاه
داستان شعر مقاله گزارش گفتگو کتاب فستیوال
پیوندها