Bane
Literary Society
انجمن
ادبی بانه
سه‌ره‌تا چیرۆک شێعر وتار هه‌واڵ وتووێژ کتێب فستیڤاڵ دراوسێکان
|
له شه‌ونامه‌ی شاعیرێكی گڕتێبه‌ر
بوو قه‌قنه‌سێكی ئاهوورایی په‌ڕه‌ی شیعری
هه‌ڵده‌گرت
و قووتی ده‌دا له دواڕۆژا
قه‌قنه‌س
سووتا دیوانێ شیعر
له دایك بوو *** ئازاد و ئاواره له ژێر
داری ئاسمانه‌وه ئه‌ڕوانمه گردی ته‌مه‌ن تا فرمێسكی
په‌ڵه‌هه‌ورێك بم ماچێنی ئاواره و ئازاد *** جادده ئه‌گه‌ڕێته‌وه
و من ماڵئاوایی له ڕابردوو ڕێبوارم و جانتای سه‌فه‌رم
له شانه جادده خوایه
و بۆ هه‌میشه
له گه‌ڵمایه *** به ئازاری
حه‌زێكه‌وه تا دوا هه‌ناسه‌ی
دابڕان ده‌چریكێنم باڵی ده‌نگم
با ئه‌یبات
و به نامۆیی دوای چه‌ند
چركه ده‌گاته گوێم
... ئای چه‌ند
چركه ... *** له نێو
ته‌می كوێستانه‌وه ده‌ڕوانمه شارۆچكه‌كه‌م هێنده‌ی دڵم
ناحه‌زێم
و لێم ون ده‌بێ گه‌مارۆی دا فسفۆڕ و ئاور
و بارووت تا ئه‌مشه‌ویش
نامۆ بین و له تاسه‌ی
حه‌ژمه‌تا
بمرین *** له ئاوه‌نگی
بیرێكه‌وه گوێ قوڵاغم بێده‌نگی گوێم
ئازار ئه‌دا له‌پڕ شریخه‌ی
هه‌ورێك
و شه‌سته باران ڕام ئه‌ماڵێ
و ئه‌مشواته‌وه *** له ده‌لاقه‌ی
ده‌روونه‌وه ده‌ڕوانمه ئه‌ستێره‌كان تا ئه‌ستێره شه‌رم ئه‌كا دائه‌مركێ *** به‌یانییه و نه‌رم نه‌رم له‌گه‌ڵ هه‌تاو سه‌فه‌ر ئه‌كه‌م تا ته‌رمی شه‌و به خاكی غوربه‌ت بسپێرم غوربه‌ت ڕۆژه
و لای ئێمه
شه‌و به‌ڵام هه‌تاو دێت و ده‌چێ به غه‌ریبی سه‌فه‌ر ده‌كا فواد جهانی
بانه |
خانه
کارگاه
داستان شعر مقاله گزارش گفتگو کتاب فستیوال
پیوندها