Bane Literary Society

انجمن ادبی بانه‌

 

سه‌ره‌تا     چیرۆک     شێعر      وتار      هه‌واڵ      وتووێژ     کتێب     فستیڤاڵ   دراوسێکان

 

كۆچ

كە كۆچ ئەكەی
پەڕەسێلكەی شێعرم زیزە
لە سەر دارتەلی تەنیاییم هەڵكوڕماوە
كە كۆچ ئەكەی
نەغمەی پیت و وشەم كپە
لە ئەوكی غوربەت و خەما بە جێ ماوە
من و پەڕەسێلكەكانی بانە شێتین
كە دڵ بە تۆ و بەخۆر ئەدەین
هەر كە هەتاو
ئێوارانە
خولیای ئاوا بوون ئەیگرێ
تەنیا دڵم
حاڵی ئەو پەڕەسێلكانە
بۆ ورووژان هەست پێ ئەكات
هەر كە ئێوەش لە تۆرانن
هەر ورووژان
دیمەنی خەمەكانی من نیشان ئەدات.

سوران

خانه    کارگاه داستان     شعر     مقاله‌      گزارش     گفتگو‌     کتاب   فستیوال    پیوندها