Bane
Literary Society
انجمن
ادبی بانه
سه‌ره‌تا چیرۆک شێعر وتار هه‌واڵ وتووێژ کتێب فستیڤاڵ دراوسێکان
|
ژووانی باران و
دار هه‌نار «تۆ حه‌رامی.
لێوت
سوره. چاو
به‌كلی. ره‌نگین
پۆشی. تۆ حه رامی!» * * * به‌ڵێ.
راسته. من حه‌رامم! رۆح و جه‌سته‌م
له تاریكی نگریسی
تو هه‌ڵكه‌نده‌وه
و له مه‌زرای
هه‌رێمی خۆم، رواندمه‌وه. دڵم....بۆماوه‌یه‌ك
له لێدان
كه‌وت! بۆ تا هه‌تایه
ژیاندمه‌وه. * * * هۆی خاڵۆ! تۆ ره‌نگمژی! چارشێو و لێوی
وشك و ده‌م
و چاوی هه‌ڵنه‌گرتوو، روَحی ژین هه‌ژێنی ژیانته. كاتێ پێنوس
دێته ژووان و ئاوێته‌ی یه‌ك ئه‌بینه‌وه، ئه‌نه‌ڕێنی! هه‌ست
ئه‌شكێنی! كاتێ باران
بست به بستی
له‌شی رووتی
دار هه‌نارێك
ئه‌پشكنێت
و ماچی ئه‌كا، چاو ئه‌نووقێنی!
رۆح ئه‌كرمێنی! كاتێ هه‌واڵت
پێ ئه‌ده‌م:
ئه‌وه سووره كچێك، له
سووره لێوێك، سووره گوڵێك پێشكه‌ش
ئه‌كا، هه‌ردوو ده‌ستی
بێ نازت به‌ره‌و
ئاسمان ئه‌كه‌یته‌وه‌و، (ویزه‌ویزی
وشه‌ی عه‌ره‌بی....) سووره‌كچێك له ره‌شه‌لێوێك
حه‌رام ئه‌كه‌ی، بێده‌نگ نابم! تۆ تێناگه‌ی
سپی پۆشم.
ره‌نگین پۆشم.
چاو به
كلم. سووره
لێوم . تۆ ده‌ڵێی،
من حه‌رامم؟!! تو تێناگه‌ی
لاپه‌ڕه‌كان
و پێنوسیشم
هه‌ر حه‌رامه.... * * * به ده‌م سووتانی جگه‌ره‌وه، هه‌ستی خنكاوی
پیاوه‌تیت،
گه‌ردنی ناسكی كچێك
ره‌ش ئه‌كات
و قه‌تماغه‌ی مل به‌نده‌كه‌شی،
ده‌نك ده‌نك ئه‌رژێته
خوار.... ده‌نك ده‌نك
فرمێسكی زوقم بووی
ژنه‌كه‌ت،
له‌سه‌ر پانتۆڵه‌كه‌ت
ئه‌نووسم دڵۆپ دڵۆپ
خوێن و ملوانك و ئه‌سرینی نه‌ڕژاو.... پانتۆڵه‌كه‌ت سوور
داگیرسا.
ده‌م و چاوت
سوور هه‌ڵگه‌ڕا.
له به‌ر ئاوێنه‌دا
وێستای.... تۆقای ....ته‌زبێحه‌كه‌ت
سووڕاند.... * * * بۆنی هه‌ناسه‌ی
دووكه‌ڵاویت حاڵم
شڕ ئه‌كات.... دڵنیا به....تۆحه‌رامی.... سوبحی سه لیمی
– بانه |
خانه
کارگاه
داستان شعر مقاله گزارش گفتگو کتاب فستیوال
پیوندها