Bane Literary Society
انجمن ادبی
بانه
سه‌ره‌تا
چیرۆک
شێعر
وتار
هه‌واڵ
وتووێژ
کتێب
فستیڤاڵ
دراوسێکان
|
هاوار که هه‌ورێکی
ڕه‌شى بێزار
له‌م گه‌ڕان
و گریانانه خۆی هه‌ڵاوارده
سه‌ر زه‌وی: له پشت
لووتکه‌ى
کێو بوو به
مژ - مژێکی
خه‌ستی
ناشیرین-. که نیوه
شه‌و دێوی
دزێوی ته‌م و
مژ- به بوخچه‌یه‌ک
خه‌می دێرین- به پێ‌دزکێ هورووژمی
برد به‌ره‌و
ناو شار:
شار
نووستبوو،
به‌ڵام؛ لووره‌ى
گورگ و
شاباشی سه‌گ
هێنده به‌رز
بوو:
وات‌ده‌زانی
زه‌ماوه‌ندی
ته‌م و شاره. که ڕۆژ
بۆوه ته‌م و
مژی دڵ پڕ له
قین دوژمنی
ئازادیی و گه‌ل
و ئه‌وین قه‌ف‌قه‌ف
وه‌ک مار خۆی ده‌هاڵانده
ده‌س و پێ: ئه‌وه‌ى
ده‌س بوو
قۆڵبه‌س
کرا، ئه‌وه‌ى
پێ بوو زه‌نجیرێکی
له مل کرا، چاو، چاوى
نه‌ده‌بینى
، هه‌ر به
ته‌نیا قیژه
و هاوار مه‌وداى
زیاتر
ڕۆیینیان
بوو: چون
گوێ نه‌بوو
بیان‌بیستێ. له‌و ڕۆژه‌وه قیژه‌ى
بێده‌نگ له دایک
بوو!. 18/11/1379 نه‌جمه‌دین
براخاسی(هه‌واربانه) |
خانه
کارگاه
داستان
شعر
مقاله
گزارش
گفتگو
کتاب
فستیوال
پیوندها