Bane Literary Society
انجمن ادبی
بانه
سهرهتا
چیرۆک
شێعر
وتار
ههواڵ
وتووێژ
کتێب
فستیڤاڵ
دراوسێکان
|
ههڵهبجه ئێرە
کوێ و ئەوێش هەر
کوێ گووناهتر
لە هەموو کەس
دیواری ماڵی
زیندوەکانەو لاپەڕە
خەیاڵاویەکانی
تۆپێک کەهاویین
و دەروازەو و یاری
و دو سێ شەقی
کوردی ببێتە
بیرەوەری و
ئاخ و داخەکەشی
خاتری خۆت ژوانگەی
قەڵەمە حەزاویەکەی
نووسەرێک ئێستاش
یاسی بۆنەو سێوی
لەسەر سفرە گووناهتر
لەهەموو کەس سەربانەقیرەکانن
کەچاویان لەزیندووبونەوەی تاکەتاکەی
پەنجەرەکان
نەبوو نا
... لێرە
تەنیا
چرکەی ساعەتەکان و شەقەی
پەنجەرەکان شایەتی
لەسەر ژوری
نوسەرێک ئەدەن کە
فیشەکی بۆنەو کراسە
سورەخوێنکەی
هەلبەستێک ئەشارێتەوە کرمەکرمی
سێوە لاشینەکەی
سەرسفرەکە رات
ئەماڵێتە خۆی من
بەدەم (( قد قامە
الصلاە )) ی جادەکان
و پێکەنینی
بزرکاوی بۆمبێکەوە خۆم
لەگەڵ بێشکەی
ناو رەسمەکانا رائەژێنم
و شایەتی
لەسەر شکانی
پەنجەرەکان
و سەربرینی سێبهرهکان
ئەدەم شایەتی
لەسەر هەڵفرینی
هەمو خەیالە
کانم. رەزا
سووری
12/3/2006 |
خانه
کارگاه
داستان
شعر
مقاله
گزارش
گفتگو
کتاب
فستیوال
پیوندها