Bane
Literary Society
انجمن
ادبی بانه
سه‌ره‌تا چیرۆک شێعر وتار هه‌واڵ وتووێژ کتێب فستیڤاڵ دراوسێکان
|
تۆدێیت ئه‌م ڕۆژ
كاره‌كانم ته‌واو بوو ئێستاش
ئه‌م هه‌وێت
بچم بۆ به‌ر ئاوێنه‌كه
كه بڕێك
خۆ جوان كه‌م ئاخر نام هه‌وێت ئه‌گه‌ر باوكت هاته‌وه
گله‌یی بكات كه ژنه‌كه‌م
خۆ جوان ناكات
كۆڕی خۆم
ئه‌زانیت
زۆرت ئه‌زیه‌ت
كردووم
به ڕاستی
پشتم زۆر ئێشێت به‌ڵام
قه‌ینا دایكم ئه‌ڵێت
كوڕ جم
و جۆڵی زۆره ئیشتیام
له سێوه
ئه‌ڵێن ئه‌گه‌ر ژنێك مژدی
به سێ‌و بكات مناڵه‌كه‌ی
جوان ئه‌بێت
ئه‌م هه‌وێ
ئه‌وه‌نده
سێ‌و بخۆم
تا تۆ له عاله‌مدا
تاق بیت ئه‌مڕۆ ئه‌چم بۆ
بازار ده‌سرازه
بۆ لانكه‌كه‌ت
بكڕم جل و به‌رگی
جوانیشم
بۆ درویت مه‌به‌ستم
وایه تا
تۆ چاو به
دنیا هه‌ڵئه‌هێنیت
هه‌موو شتێكت بۆ
ساز ئه‌كه‌م
گوێت لێیه
ته‌قه‌ی درگا دێت
با له په‌نجێره‌كه‌وه
تماشایێك
بكه‌ین بزانین كێیه . نه توخوا
دیسان دایكم خۆزگه
نه‌هاتایه
خۆشت ئه‌زانی
دیسان ده‌ست
پێ ئه‌كات
خۆ قه‌ڵز ده‌كات كه
هه‌تا كه‌ی
وا دائه‌نیشی
به هیوای
چیت بۆ به
دیار ئه‌و
هه‌تیوه‌وه
دائه‌نیشت
ئه‌ت هه‌وێت
تا كۆتایی
ژیانت وه‌جاخ
كوێر بیت به‌ڵام فه‌قیره
خۆ خه‌تای
نییه ئه‌و هه‌ست
به تۆ ناكات
به‌ڵام
خۆ من ئه‌زانم
تۆ هه‌یت
تۆ رۆژێك دێیت و من
تا ئه‌و ڕۆژه چاوه
ڕوانم خۆشت
ئه‌زانی ئه‌گه‌ر قه‌تیش نه‌یێیت كارم به
دایكم نییه و باوكت به
جێ ناهێڵم
. ئاڵتوون محه‌ممه‌دزاده |
خانه
کارگاه
داستان شعر مقاله گزارش گفتگو کتاب فستیوال
پیوندها