Bane
Literary Society
انجمن
ادبی بانه
سه‌ره‌تا چیرۆک شێعر وتار هه‌واڵ وتووێژ کتێب فستیڤاڵ دراوسێکان
|
تاوان له مێژ
بوو یه‌کتریان
ده‌ناسی. هه‌ر
که چاوی پێکه‌وت،
نیگای خزایه
ژێر ئه‌و
کراسه ته‌نکه‌ی
به‌ری و حه‌زێک
له گیانی ئاڵا.
زۆر به‌لایه‌وه
سه‌یر بوو،
هه‌موو جارێ
به بینینی
ئه‌م ئافره‌ته
پێست ئاڵه،
وای لێئه‌هات.
هه‌رچی ئه‌کرد
نه‌یده‌توانی
چاوی لێ هه‌ڵبڕێ. ناچار خۆی
تێکه‌ڵ کۆڕی
هه‌ڵپه‌ڕکێ
کرد. نه‌یده‌زانی
چۆن هاته ده‌ستیه‌وه.
هێچ کاتێ هێنده
لێی نزیک نه‌ببو.
ئافره‌ته‌که
بۆنێکی خۆشی
لی ئه‌هات. بۆنی
له‌ش بوو. ئه‌میش
به‌و بۆنه هێنده‌یتر
سه‌رمه‌ست
ده‌بوو. جارێک
به توندی ده‌ستی
گوشی و زیاتر
خۆی لێ نزیک
کرده‌وه.
ورده ورده
کات و ساتی له‌بیر
چوو. پاش زه‌مه‌نێکی
نادیار که
وه‌خۆ هاته‌وه
به جوته سه‌مایان
ده‌کرد. به‌س
ئه‌م و ئه‌و. جه‌ماعه‌ت
ئاپۆڕه‌یان
دابوون. هه‌ندێ
به رقه‌وه
ئاماژه‌یان
بۆ ئه‌کردن و
هه‌ندێ به
به‌زه‌یی و
پرسیاره‌وه
سه‌یریان ده‌کردن.
ترسێک به سه‌ریا
زاڵ بوو. نه‌یده‌زانی
چۆن کۆتایی
به‌و سه‌ما
دوو که‌سیه
بێنێ. هاوار
له گه‌رویا
خنکا، ویستی
خۆی ده‌رباز
کات. به‌ڵام
ئه‌ی ئه‌و؟
ئه‌و چی لێبکات؟!
تاسابوو. له‌پڕ
به زرمه‌ی
سه‌ری له هۆش
چوو. له‌و ڕۆژه‌وه
ئه‌م به ته‌نیا
سه‌ما ئه‌کاو
ئه‌ویش بوه‌ته
تابلۆیه‌کی
زیندوی جێ پێی
رێبواره تۆزاویه‌کان. فه‌ره‌یدون
ئه‌مینزاده 29.09.86بانه |
خانه
کارگاه
داستان شعر مقاله گزارش گفتگو کتاب
فستیوال پیوندها