Bane Literary Society
انجمن ادبی
بانه
سه‌ره‌تا
چیرۆک
شێعر
وتار
هه‌واڵ
وتووێژ
کتێب
فستیڤاڵ
دراوسێکان
|
له‌و
قه‌ڕه‌باڵغیه
له‌سه‌ر جه‌دوه‌له
شكاوه‌كه‌ی
خۆی
دانیشتوه و
جارجار كه‌سێك
شتێكی لێ ئه‌كڕێ
. ده‌ره‌لینگی
پانتۆڵه
دڕاوه
تووسیه‌كه‌ی
، به‌ره‌و
قاوه‌یی ئه‌چێ
. دوو بابۆڵه
په‌نیری
كوردی
خرابووه
گیرفانیه
وه . وه‌عده‌ی
نیوه‌ڕۆی
بوو . كراسێكی
چڵكنیش كه
گیرفانی ، یه‌خه
كه‌ی
داخستبوو . هه‌موو
ڕۆژێ به‌مانه‌وه
به دڵه‌راوكێ
ئه‌هاته به‌ر
پاساژ بۆ
كاسبی . حه‌فته‌ی
پێشوو سه‌رنجام
توانیبووی
جلی جوانی
تاناكۆرا بۆ
هه‌ر سێ خوشك
و براكه‌ی
بكڕێ و
خۆشحاڵیان
بكات . هه‌ستی
به پیاوه‌تی
ئه‌كرد . ئه‌مڕۆش
بۆ خۆی ئه‌كڕێ
. هه‌ر له
تاناكۆرا
كراسێكی
شینی ده‌س
نیشان
كردبوو بۆ
خۆی . « خوایه
گیان نه‌یفرۆشتبێ
. » دڵه‌ڕاوكێی
بوو. روومه‌تی
گه‌ش و جوان
بوو ، كه‌چی
ده‌ستی له
ده‌ستی
لاوێكی
كرێكار ئه‌چوو
: زبر … به‌ینێ
حه‌ماڵیشی
ئه‌كرد . ده‌ره‌قه‌ت
نه‌هات ! ده‌ورانده‌ور
، ڕیزبه ڕیز
ئاسن و ئاجور
ئه‌چوو بۆ
ئاسمان . دڵه‌ڕاوكێی
بوو . جارجار
كه ماندوو
یان بێتاقه‌ت
ئه‌بوو ، له‌ناوبه‌ینی
پاساژ و ماڵ و
مزگه‌وته‌وه
، ئه‌یڕوانیه
ئاربه‌با .
ئاربه‌بای
زۆر پێ جوان
بوو . ئێستا ئه‌ویشیان
لێ ئه‌گرت … كاجه‌لالی
خزمیان كه
له پاساژ
دووكانی هه‌یه
، ئه‌یوت : ”كوڕه
قه‌ینا ! به
قوربانت ،
باهه‌رپاساژ
درووست بكه‌ن
! با موسافیر و
موشته‌ری
زۆر ببێ . خه‌مت
نه‌بێ
بازاڕی ده‌س
فرۆشه‌كانیش
باش ئه‌بێ .”! شه‌وێكیش
باوكی وتی : ” ده‌ڵێن
شه‌ش پاساجی
تریش ساز ده‌كه‌ن
. “ « كوڕه
چش ! ئاربه‌بام
بۆ چیه ؟ با
فرۆشم
زۆرببێ ، بتوانم
تۆزێ له خه‌رجی
عه‌مه‌لی
چاوی دایكم
به‌م . »… رۆژ
دێت و ئه‌ڕوا .
خه‌ڵكیش دێن
و ئه‌ڕۆن . له
بێ بازاڕی ئه‌وینا
، گیرفانی هه‌ندێ
ئه‌ماسێ و هی
ئه‌میش ته‌قه‌ی
دێ و بزه‌ی
دێته سه‌ر
لێو! « ده‌ی
خوایه
بینێری! » ٭٭٭ سبه‌ینێ
زه‌ماوه‌ندی
بێگه‌رده .
دڵه‌ڕاوكێی
بوو . بیری ئه‌و
كاته‌ی ئه‌كرد
كه‌باوكی ته‌حویلی
زاوای ئه‌یا
و دایكی ئه‌گری
و چاوی
خراپتر ئه‌بێ
. په‌له‌ی بوو
بچێته‌وه
بۆماڵ . ئه‌مشه‌و
خه‌نه‌به‌ندانه
. ژنێكی
جوانی
چاویلكه ره‌ش
له‌به‌ر ده‌می
وێستا .
مناڵێكی
كاڵی
گووپنیشی پێ
بوو ، به‌سته‌نی
ئه‌خوارد . «
ئاخر به‌م به‌هاره
به‌سته‌نی
چی ؟ خۆ به‌سته‌نی
هاوینان ئه‌خورێ
. » ـ
دونه‌ای چند
؟ ڕاچڵه‌كی
. ژنه جوانه‌كه
بوو . ـ
ها ؟ ـ
گفتم یكی چند
؟ ـ
… ژنه
زانی . ـ
هه‌زار و
پونصه ت. ـ
چقدر گرون ! «
له‌و بۆنه !» ـ
چی خانم ؟ … هین …
موغازه‌ها
سه هه‌زار
می فرۆشن . ـ
هزار میدی
ببرم ؟ مناڵه
هه‌ر خه‌ریكی
به‌سته‌نیه‌كه‌ی
بوو . ـ
هین … ناولله …
خێر نمی كوند . ژنه
رۆی . «
خۆزگه
بمدایه » دڵه‌ڕاوكێی
بوو . ٭٭٭ هه‌تاوی
نیوه‌ڕۆ
ئازاری ئه‌دا
. ته‌وقی سه‌ری
گه‌رم ببوو. «
پێم وایه به‌سته‌نی
بۆ ئێستاش ئه‌بێ
. » كتێبه
علومه‌كه‌ی
له ژێر خۆ‌یا ده‌رهێنا
و خستیا سه‌رسه‌ری
.دڵه‌ڕاوكێی
بوو ئێواره
زوو بگاته‌وه
بۆ خه‌نه‌به‌ندان
. هه‌ر
له سك و زاوه
دڵه‌ڕاوكێی
بوو . سوبحی سه‌لیمی
ـ بانه |
خانه
کارگاه
داستان
شعر
مقاله
گزارش
گفتگو
کتاب
فستیوال
پیوندها